30 پەرلەمانتاری عیراق داوای لێپرسینەوە لە عادل عەبدولمەهدی دەكەن

08/10/2019 عێراق

نەوا
بەهۆی سەركوتكردنی خۆپیشاندەرانی شاری بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عیراق 30 پەرلەمانتار داوایەكیان بۆ لێپرسینەوە لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.
لەو بارەیەوە عەدنان زەرفی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، داواكاریەكیان پێشكەشی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان كردوە بۆئەوەی لێپرسینەوە لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت.
دەشڵێت "داواكاریەكە لەلایەن 30 پەرلەمانتارەوە واژۆ كراوە و لێپرسینەوەكە بەهۆی سەركوتكردنی خۆپیشاندەرانەوەیە بەشێوەیەكی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە".
بەهۆی توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندانەكان و هێزە ئەمنیەكان لە بەغدا و چەندین پارێزگای دیكەی عیراق 110 خۆپیشاندەر كوژران و زیاتر لە 6 هەزاری دیكەش برینداربون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group