سیروان محەمەد: تا ئێستا هەرێم بودجەی تایبەت بە سەرژمێری بەدەستنەگەیشتووە

08/10/2019 عێراق
نەوا
نەوا ـ سەعید عەبدولڵا ـ هەولێر
بەمەبەستی بەرێوەبردنی ئامادەكارییە لۆجستییەكانی پرۆسەی سەرژمێری عیراق شاندێكی هەرێمی كوردستان گەیشتنە بەغدا كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عیراق سازكرد.
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان لە بەغداوە سیروان محەمەد سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە رادیۆی نەوای راگەیاند:كۆبوونەوەكە بۆ ئەو داواكاریانەی ئێمەی تیمی كوردستانی و تاوتوێی دواین هەنگاوەكانی ئامادەكاری بووە لەبارەی پرۆسەی سەرژمێری گشتی عیراق كە هەرێمی كوردستان ئێستا دوو خالی گرنگی هەیە بۆ قسەكردن لەسەر ئەو بابەتە یەكەمیان بابەتی شوێنەكان یان ناوچەكانی كوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دووەمیان ئەو بودجەیەی بۆ پرۆسەكە ئامادەكراوە و تا ئێستا پشكی هەرێم رەوانە نەكراوە و ئەگەر رەوانەنەكرێت، ئامادەكاریەكان لە هەرێم دوادەكەون و لە ئەنجامیشدا عێراق زەرەمەند دەبن.
لەگەڵ ئەوەشدا پێی وایە كە عێراق تێبینی و داواكاریەكانی هەرێم بە هەند وەردەگرن، چوونكە بەهەندوەرنەگرتنیان كەموكورتیەكی گەورەیە و بەغداش نایەوێت ئەوە رووبدات و بەپێچەوانەوە خوازیان هەرێم لە ناو پرۆسەكەدا بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە ئەگەر هەرێمی كوردستان ئەو داواكارییانەی هەیەتی بۆی جێبەجێ نەكرێت بیر لە دەرچوون لە پرۆسەی سەرژمێری دەكاتەوە، ئەمەش ئەو ئەگەرە نییە كە عیراق قبوڵی بێت بەڵكو دەیەوێ بە هەر جۆرێك بووە كوردستان لەگەڵیدا بەشداربێت.
باسیشی لەوەكرد كە ئەو كۆبوونەوەیەی لە بەغدا بەرێوەچووە كۆبوونەوەی سێیەم بووە لە داهاتوودا كۆبوونەوەی دیكەش بۆ ئەو مەبەستە رێك دەخرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group