بەرهەم ساڵح: پێویستە بە خێرایی وەڵامی داواكاری خۆپیشاندەران بدرێتەوە

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، لەمیانی پێشوازیكردنی لە پارێزگارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق تەئكیدی كردەوە لەسەر پێویستی پارێزگاریكردن لە ئاسایشی گشتی و خۆپیشاندەران و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ داواكارییە رەواكانیان.
رۆژی سێ شەممە بەرهەم ساڵح لە بەغدا لەگەڵ ژمارەیەك لە پارێزگارەكانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق كۆبوەوە و تیایدا جەختی كردەوە لەسەر لەسەر گرنگی پارێزگاریكردن لە خۆپیشاندەرانی ئاشتی خوازو پارێزگاریكردن لە ئاسایشی گشتی و رێگرتن لە رشتنی خوێنی زیاتر، هاوكات بەرەنگاربونەوەی هەر دەستدرێژییەك كە دەكرێتە سەر هێزە ئەمنییەكان و موڵكی گشتی، ئاماژەشی كرد بە پێویستی هەرچی زوی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو دەستدرێژییانەی كە كرایە سەر خۆپیشاندەرەكان.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی كرد بە پێویستی جێبەجێكردنی داواكاری هاوڵاتیان لەپارێزگاكانیان بە زوترین كات ئەویش لەرێگەی رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجانی بێ كار تاكو پەتای بێ كاری بەرەو كەمبونەوە ببرێت و پێداویستییە رەواكانیان بۆ ژیانێكی شكۆمەند برەخسێنرێت، هاوكات ئاسانكاری بكرێت بۆ پرۆژەكانی نیشتەجێبون و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان لە تەواوی پارێزگاكان.
دوپاتیشی كردەوە پێویستە بە گژ گەندەڵی دارایی و ئیدارییدا بچینەوەو گەندەڵكارانیش دادگای بكرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group