ساڵح موسلیم: هێزەكانی ئەمریكا تەنها لەخاڵە سنورییەكان كشاونەتەوە

09/10/2019 جیهان

نەوا
ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیوەندییە گشتیەكانی تەڤدەم دەڵێت "هێزەكانی ئەمریكا تەنها لە خاڵە سنورییەكان كشاونەتەوە و لە شوێنەكانی دیكەی ماون و لە ئەرك بەردەوامن".
ساڵح موسلیم دەربارەی بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانی لە باكوری سوریا بۆ دەنگی ئەمریكا وتویەتی "خۆی توركیا ئەزمونی پێشتری هەیە لەگەڵ كوردەكان ئەویش ئەوەبوو هێرشی كردەسەر عفرین، ئەوەی توركیا لەوێ كردی لە كوشتن و لە سێدارەدان و چەتەیی و دەركردن و دزیكردن، هیچ شتێكی پیستر نەماوە لە "ئەرزی واقیعدا " بەكردار نەیكات، كەچی سەرەڕای ئەوەش ئەمریكا هات گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشی توركیا هەڵكرد، كە ئەمە بەلای كوردەكانی رۆژئاواوە جێی قبوڵ نییە، بابەتەكە لێرەدا ئەوەیە ئێمە كەوتوینەتە رێ و گەڕانەوەمان نییە، بەڵام توركیاش ئەوەی دەوێت، كە كورد لە ماڵ و شوێنی خۆی دەربكات و خەڵكی تر بهێنێتە جێگای، بەڵام كورد راناكات و لەوڵاتی خۆی دەرناچێت و لە بەرخۆدانی خۆی بەردەوامە هەتا ئەو جێگایەی دوژمن بشكێنن، بەڵام پێویستە لەسەر هەموو كوردێك یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بن دیارە من بەوانە ناڵێم لەگەڵ ئەوان هەماهەنگ و هاوسۆزن".
سەبارەت بەوەی بەتەواوی هێزەكانی ئەمریكا لەكوێ كشاونەتەوە؟ ساڵح موسلیم وتویەتی "ئەوەی باس دەكرێت هێزەكانی ئەمریكا كشاونەتەوە بەتەواوی لەسەر سنورە لەو خاڵانەی وەك خاڵی پاراستن بەكاریان دەهێنان و تەنها پێیانوتین رێنمایی هاتوە و دەكشێینەوە، بەڵام لە شوێنەكانی تر لە شوێنی خۆیانن و وەكو خۆیان ماونەتەوە، وەك لە (حەسەكە، نزیكی كۆبانی، هەروەها لە رەققە) لە شوێنی خۆیانن و هیچ گۆڕانكارییەك روینەداوە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group