روسیا: پێویستە دیمەشق و كورد گفتوگۆ دەستپێبكەن

09/10/2019 جیهان
نەوا
وەزیری دەرەوەی روسیا داوای گفتوگۆی نێوان دیمەشق و كورد دەكات بۆ چارەسەری كێشەكان، لەگەڵ هێرشی سەربازیی توركیاشدا نییە بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بەوپێیەی دەبێتە ئاستەنگ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.
ئەمڕۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، هەڵوێستی مۆسكۆ ئەوەیە پێویستە كێشەكانی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا لە رێگای گفتوگۆی نێوان دەسەڵاتی مەركەزیی دیمەشق و نوێنەرانی كورد چارەسەربكرێن، چونكە كوردەكان دانیشتوانی رەسەنی ئەو خاكەن.
لاڤرۆڤ هیواشی خواست توركیا خۆی لەو كارانە بەدوربگرێت، كە دەبنەهۆی دروستكردنی ئاستەنگ بۆ بەدیهێنانی چارەسەری ئاشتیی لە سوریادا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group