پێرێز: ئەفسانەيی رامۆس هەر بەردەوام دەبێت

13/10/2019 وەرزش

نەوا
فلۆرینتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید ستایشی سێرجیۆ رامۆس بەرگریكار و كاپتنی تیمەكەیان دەكات، كە بۆتە یەكەم یاریزان لە مێژووی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا لە رووی ژمارەی یاریكردنەوە.
ریكۆردی پێشوو بەناوی ئیكەر كاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە بوو، كە 167 یاری بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە كردبو، بەڵام شەوی رابردو رامۆس ریكۆردەكەی شكاندو 168ەمین یاری بە درێسی ماتادۆرەوە دژی هەڵبژاردەی نەرویج ئەنجامدا.
لەوبارەیەشەوە سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید دەڵێت "رامۆس كاپتنێكی مەزنە و لە هەموو تەحەداكانی بەردەمیدا ویستی خۆی هەیە، سەرەڕای ئەوەی هەموومان دەبینین، كە چی توانایەكی هونەری و جەستەیی هەیە و وایكردوە ببێتە ئەفسانە، نەك تەنها لە ریاڵ مەدرید و 
ئیسپانیا، بەڵكو لە تۆپی پێی جیهانیشدا".
وتیشی "هەموو ئەو توانایانە لەگەڵیدا ماوەتەوە ئەڵێی سەرەتای كاروانی یاریكردنیەتی، بۆیە پێموایە ئەفسانەیی رامۆس بەردەوام دەبێت".








شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group