ترامپ: هاوپەیمانە كوردەكانمان پاراست

پێش 4 هەفتە جیهان
نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ستایشی رێككەوتنی واشنتۆن و ئەنقەرە دەكات لەبارەی راگرتنی هێرشە سەربازییەكان لە باكوری سوریا، دەشڵێت "ئەنجامەكە سەرسوڕهێنەرە و گیانی كوردەكانی پاراست".
ئەمشەو مایك پێنس جێگری سەرۆك و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ ماوەی نزیكەی پێنج كاتژمێر لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار و تیمی باڵای توركیا كۆبونەوە و رێككەوتن بۆ ماوەی 120 كاتژمێر ئاگربەست رابگەیەنرێت و ناوچەیەكی ئارام بە قوڵایی 32 كیلۆمەتر لە باكوری سوریا دروست بكرێت.
لە پاش راگەیاندنی رێككەوتنەكە، ترامپ لە پرێس كۆنفرانسێكدا سوپاسی كوردی كرد و وتی "هاوپەیمانە كوردەكانمان پاراست...راگرتنی شەڕ ژیانیانی پاراست".
هەروەها وتیشی "رێككەوتن لەسەر ئاگربەست لە سوریا لەگەڵ توركیا ئەنجامێكی سەرسوڕهێنەرە...ئەردۆغان كارێكی دروستیكرد".
هەروەك سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند ئەمڕۆ رۆژێكی مەزنە بۆ توركیا و كوردەكان، ئیتر پێویست بە سەپاندنی سزا ناكات بەسەر توركیادا.
لەگەڵ ئەوەشدا ترامپ جەختیكردەوە، كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ شكستپێهێنانی رێكخراوی داعش.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group