نه‌وا
مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌ڵێت، دواى كۆتاییهاتنى 120 كاتژمێره‌كه‌ی ئاگربه‌ست، نایانه‌وێت یه‌ك شه‌ڕڤانی كورد له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا له ناوچه‌ى ئارام ببینن.
ئۆغڵو له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، رۆژى سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ لایه‌نى روسى ده‌رباره‌ى ده‌رچونى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه" له منبج و قامشلۆ و كۆبانێ قسه ده‌كه‌ین، روسیا لێمان تێده‌گات و ئێمه نامانه‌وێت هیچ چه‌كدارێك له سنوره‌كانماندا ببینین.
وتیشى، هێزه‌كانمان له‌ناوچه‌ى ئارام بونیان ده‌بێت و چاودێرى سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان ده‌كه‌ین، دواى كۆتاییهاتنى ماوه‌ى 120 كاتژمێره‌كه، نامانه‌وێت هیچ چه‌كدارێكى یه‌په‌گه له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا له‌و ناوچانه‌دا ببینین.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رونیشیكردوه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت روسیا، یه‌په‌گه له‌ناوچه‌ى ئارام بباته ده‌ره‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاریكاریه‌كان به‌رده‌وام بن.