عیراق و نەرویج لەبارەی نەوت بەرانبەر پەرەپێدان رێككەوتن

21/10/2019 عێراق

نەوا
عیراق و نەرویج رێككەوتنێكی تایبەتیان لەبارەی نەوت بەرامبەر پەرەپێدان واژۆ كرد، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیش دەڵێت "رێككەوتنەكە بۆ سودوەرگرتنە لە تواناكانی هەردوو وڵات بۆ بنیاتنان و پێشكەوتنی زیاتر لە عیراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبونی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و ئیرنا سۆلبێرگ سەرۆك وەزیرانی نەرویج، رێككەوتنێكی تایبەت بە نەوت بەرانبەر پەرەپێدان لەنێوان وەزیرانی نەوت و وزەی هەردوولادا واژۆكرا.
عادل عەبدولمەهدی لەوبارەیەوە رایگەیاند، لەگەڵ نەرویج رێككەوتنی نەوت بەرانبەر پەرەپێدان واژۆكراوە، ئەویش لەڕێگەی ئاڵوگۆڕكردنی بەرژەوەندییەكان و سودوەرگرتن لە تواناكانی هەردوو وڵات بۆ بنیاتنان و پێشكەوتنی زیاتر بۆ گەلی عیراق.
ئەمڕۆ ئیرنا سۆلبێرگ سەرۆك وەزیرانی نەرویج بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای وڵاتەكەی گەیشتە عیراق.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group