نەوا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر كرد و توانی مەودای چوار كیلۆمەتری پێشبڕكێكە ببڕێت.
لەبارەی هۆكاری بەشدارییكردنی لە ماراسۆنەكە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەلایەوە دروشمی ماراسۆنەكە سەرنجراكێش بوو، كە نووسرابوو بۆ پاراستنی پاكوخاوێنی ژینگە.
وتیشی، هیوادارە ئەو هەنگاوە ببێتە دەستپێكێك بۆ هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە هەوڵەكانیان بۆ راگرتنی پاكوخاوێنی و پاراستنی ژینگەی كوردستان دەستپێبكەن.
هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەبەشداری نزیكەی پێنج هەزار كەس كە زیاتر لە 350 كەسیان بیانین بەڕێوەچوو.