نەوا
جارێكی دیكە بەرشەلۆنە لە ئەنجامە خراپەكانی بەردەوامە و لەنێو یاریگای خۆیدا بەبێ گۆڵ بەرانبەر سلاڤیا پراگ یەكسان بوو.
ئەمشەو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەنێو كامپ نودا بەسەركردایەتی لیۆنێل میسی میوانداری سلاڤیا پراگ-ی چیكی كرد و پاش ئەنجامە خراپەكەی لە لالیگای ئیسپانیدا، وا جارێكی دیكە لە چامپیۆنزلیگدا دەكەوێتەوە و بە تاكە خاڵێك رازی دەبێت.
بەو یەكسانبونە، بەرشەلۆنە بە 8 خاڵەوە لە پلەی یەكەمی گروپی Fی چامپیۆنزلیگدایە و سلاڤیا پراگ-یش تەنها 2 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمیدایە.
هەر ئەمشەو زینیت سان پترسبۆرگی روسی میوانداری لایپزیگ-ی ئەڵمانی كرد و یارییەكەشی بە دوو گۆڵی بێوەڵام پێدۆڕاند.