داعش بەڵێنی ئاگر بە ئەمریكا و ئەوروپا دەدات

07/11/2019 جیهان

نەوا
رێكخراوی داعش هەڕەشە لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا دەكات و داواش لە شوێنكەوتوانی دەكات لەو وڵاتانە ئاگر بەربدەنە دارستانەكان.
رۆژنامەی "واشنتۆن ئێكزامینەر"ی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، گروپێكی رێكخراوی داعش، كە خۆیان ناوناوە "قورەیش" چەندین بڵاوكراوەیان بڵاوكردوەتەوە و تێیدا هانی شوێنكەوتوانیان دەدەن ئاگر لە وڵاتاندا بكەنەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، یەكێك لە بڵاوكراوەكان تایبەتە بە وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، هەروەها یەكێكی تر تایبەتە بە ئەمریكا و بڵاوكراوەكان داوای كردنەوەی ئاگر لە دارستانەكانی ئەو وڵاتانەدا دەكات و دەڵێت "ئەوە ئازاریان دەدات".
لای خۆیشیەوە پەیمانگای لێكۆڵینەوەكان لە راگەیاندن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویكردوەتەوە، ئەوە چوارەم بڵاوكراوەیە، كە رێكخراوی داعش لەمانگی 4ی ئەمساڵەوە بڵاویكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group