"هەندێك پەرلەمانتاری عیراق بەهۆی ترسەوە ناوێرن ئامادەی دانیشتنەكانی پەرلەمان ببن"

07/11/2019 عێراق


نەوا
حەنین قەدۆ ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بەهۆی هەڕەشەكردن لێیان و هەڵكوتانەسەر ماڵەكانیان، هەندێك پەرلەمانتار نەچونەتەوە دانیشتنەكانی پەرلەمان و ئامادەنەبون.
قەدۆ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جەختیكردوەتەوە لەوەی عیراق پێویستییەكی زۆری بە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان هەیە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئێستاوە هەندێك پەرلەمانتاری پارێزگاكان قورسە بەلایانەوە بگەنە بەغدا، هەندێكیش پێیانوایە بارودۆخی ئەمنی سەقامگیر نییە و ناتوانن بچنە پەرلەمان.
وتیشی "ئەوانەی خۆیان تێكەڵاوی خۆپیشاندانەكان كردوە هەڕەشە لە پەرلەمانتاران دەكەن و ماڵەكانیان دەسوتێنن، ئەوەش هۆكارە بۆئەوەی لەكۆبونەوەكاندا ئامادەنەبن و نەتوانن ئەركی یاسادانانی خۆیان جێبەجێ‌ بكەن".
ئەو پەرلەمانتارە نایشارێتەوە، كە شەقامی عیراقی وەك دز تەماشای پەرلەمانتاران دەكەن، ئەو بڕیارەش بەشێوەیەكی پێشوەختە لەلایەن شەقامەوە دەرچوە بەبێ‌ ئەوەی بزانن پەرلەمانتار لەناو پەرلەماندا چی دەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group