نه‌وا
به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌ره‌نسا دوو چادرگه‌ی كۆچه‌رانی نایاساییان له باكوری خۆرهه‌ڵاتی پاریس هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه 600 بۆ هه‌زار و 200 كۆچه‌ریان تێدا بوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس-ی فه‌ره‌نسی، 600 پۆلیس هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و سه‌رجه‌م كۆچه‌ره نایاساییه‌كانیان بردوه‌ته هۆڵی وه‌رزشی یاخود كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران.
له‌وباره‌یه‌وه دیدییه لالۆمان به‌رپرس له پۆلیسی پاریس رایگه‌یاندوه، رێناده‌ن دۆخێكی له‌وشێوه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی سه‌ر شه‌قامه‌كان و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌كان دروست بكات. وتیشی "رێناده‌ین دۆخێكی له‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت".