نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوا ده‌كات، په‌له بكرێت له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتیی 2020ی عیراق.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 رایگه‌یاند، بودجه ته‌نیا ژماره نییه و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له بودجه‌دا كێشه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رته‌كانی ئابووری، ته‌ندرووسی، فێركاری و بواره‌كانی دیكه‌ش دروستده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه كار بۆ دیاریكردنی بودجه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، كه له توانایدا بێت به‌شێوه‌یه‌كی كرداری راست و ره‌وان ئابوری وڵات ئیداره بدات و داهاته نانه‌وتییه‌كانیش زیاد بكات، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی چاكسازی جدی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێویست بۆ سه‌رجه‌م كێشه داراییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به گیانێكی نیشتیمانی و دادپه‌روه‌رانه".
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ركراوه، عه‌بدولمه‌هدی ده‌ڵێت: "له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه خراونه‌ته روو، كه بوونه‌ته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانێكی زۆر و له‌باربردنی ده‌رفه‌تی كار و بووه‌ته بێكارییه‌كی فراوانی به‌دوای خۆیدا هێناون، هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆژانه‌ش خراونه‌ته روو، كه پێشتر په‌كیان كه‌وتبوو و ئێستا ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكی ئابووری، دارایی و وه‌به‌رهێنانی په‌یوه‌ندیداریش به وردی تاوتوێ كران".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق: "سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی چاودێریكردن و لێپرسینه‌وه بۆ ئه‌دای كاره‌كان و جێبه‌جێكردنیان كردووه‌ته‌وه و پێداگیریشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی بودجه بۆ په‌له‌كردن له ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له نزیكترین كاتدا كردووه‌ته‌وه".