نه‌وا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وتووه: "رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو كاتژمێر نۆی به‌یانیی له‌سه‌ر داواكاریی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بینه‌وه و تێیدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس ده‌كرێت و كۆمه‌ڵێك داواكاریشمان هه‌یه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیان ده‌كه‌ین".
عه‌لی ڕه‌شید وتیشی: "داوا ده‌كه‌ین یاسای ژماره 3 هه‌موار بكرێته‌وه، كه زۆر گرفتی تێدایه و باسی رۆڵی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گرنگیی زیاتری پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر رۆڵی چاودێریكردنی خۆمان بگێڕین".
باسی له‌وه‌شكرد، "رۆژی دووشه‌ممه پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راویژكاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌وانیش وه‌رگرین و ڕای ئه‌وانیش به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیخه‌ینه روو".