ئەیاد عەلاوی: ئەستەمە پێشبینی بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق بكرێت

08/11/2019 عێراق

نەوا


ئەیاد عەلاوی سەرۆكوەزیرانی پێشوتری عێراق رایگەیاند،"بەهۆی بونی میلیشیای زۆر لە عێراق و بەكارهێنانی زمانی گوللـە هیچ گفتوگۆیەك سەرناگرێت، باسی لەوەشكرد، ئەستەمە بتوانرێت پێشبینی بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق بكرێت.
لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ سكای نیوز ئەیاد عەلاوی رایگەیاند،"هۆشدارییم داوەتە عادل عەبدولمەهدی لەسەر هەندێك ئەندامی نوسینگەكەی، كە بونەتە هۆی قوڵبونەوەی تەنگەژەكان".
ئەیاد عەلاوی راشیگەیاند،"بەهۆی بونی میلیشیای زۆر لە عێراق و بەكارهێنانی گوللـە هیچ گفتوگۆیەك سەرناگرێت، پێویستە دەستبەجێ لێپێچینەوە لە بەرپرسانی كوشتنی خۆپیشاندەران بكرێت"
ئاماژەی بەوەشكردوە،لەئێستادا عێراق بە دۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، ئەستەمە بتوانین پێشبینی قۆناغی داهاتوی روداوەكان بكەین، كێشەی زۆر تەنگیان بە حكومەتی عێراق هەڵچنیوە، روداوەكانی ئێستا رەنگدانەوەی لاوازی ئاستی كاركردنی حكومەتن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group