لێبوردنی نێودەوڵەتی: بە بۆمبی دروستكراوی ئێران خۆپیشاندەرانی عێراق كوژراون

08/11/2019 عێراق

نەوا
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی عێراق بە بۆمبی فرمێسڕێژی دروستكراوی ئێران خۆپیشاندەران دەكوژن.
رێكخراوەكە لە نوێكردنەوەی راپۆرتەكی پێشویدا، بڵاویكردۆتەوە، لێكۆڵینەوەی زیاتریان دەربارەی بۆمبێكی گازی فرمێسكڕێژ ئەنجامداوە كە و بۆ كوشتنی خۆپیشاندەران بەكارهاتوە.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەڵگە نوێیەكان دەریدەخەن، بەشێكی زۆری ئەو بۆمبە كوشندانە دروستكراوی رێكخراوی پیشەسازی بەرگریی ئێرانن.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختیشی كردۆتەوە كە لە چەند سەرچاوەیەكی مەیدانییەوە ئەو بەڵگەكانەی دەستكەوتون لەسەر كوژرانی چوار كەسی دیكە بەهۆی بۆمبی سربی و ئێرانییەوە، رونیشیكردۆتەوە كە بەڵگەی لەسەر ناسنامەی ئەو كەسانە دەست نەكەوتەوە كە ئەو بۆمبە ئێرانیانە دژ بە خۆپیشاندەران بەكاردەهێنن.
پێشتر رێكخراوەكە رایگەیاندبو كە هێزە ئەمنییەكان لەبەغدا دو جۆر بۆمبی گازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێناوە بۆ كوشتنی خۆپیشاندەران لەبری بڵاوەپێكردنیان كە ئەو دو جۆرە بۆمبە پێشینەی بەكارهێنانانیان نەبوە.
لە راپۆرتەكەی پێشووی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا ئاماژەی بەوەكرابوو، كە ئەو دو جۆرە بۆمبە سربی و بولگارین كە كاسەی سەری قوربانییەكە دەبڕن و دەبنە هۆی گیان لەدەستدانی و كێشی بۆمبەكان لەو بۆمبە ئاساییانەی گازی فرمێسكڕێژ كە تا ئێستا لەوڵاتانی دونیادا بەكارهێنراون زۆر زیاترە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group