نه‌وا
ده‌سته‌ی نیشتمانیی پزیشكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه تا ئێستا، ده‌یان كه‌س له‌و وڵاته گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی نیشتمانی پزیشكی ئه‌مریكا جهختیكردوهتهوه، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زیانی هه‌یه و به‌هۆیه‌وه تائێستا به لایه‌نی كه‌م 40 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی په‌یوه‌ندیدار به نه‌خۆشی سییه‌كان تۆماركراوه و زیاتر له دوو هه‌زاری دیكه‌ش به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، توشی نه‌خۆشی ئه‌و كۆئهندامهی جه‌سته هاتون.
به‌رپرسانی ده‌سته‌كه ئاماژه‌یان بهوهكردوه له 10 ویلایه‌تی ئه‌مریكا، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر 29 كه‌س كراوه، كه به‌هۆی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه توشی نه‌خۆشی سییه‌كان بون.
لای خۆیه‌وه ئان سكۆچات جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتمانی پزیشكی ئه‌مریكا وتویه‌تی "له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه ماده‌ی زیانبه‌خش له جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیدا هه‌یه و به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه توشی نه‌خۆشی سییه‌كان هاتون، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه".
ئان سكۆچات ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هێشتا ده‌سته‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه له‌و مادانه ده‌كات، كه له جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییدا هه‌ن.