نه‌وا
وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ مامۆستایانی وانه‌بێژ كۆده‌بینه‌وه، كه ئه‌وانیش ئه‌ركێكی گه‌وره‌یان له كه‌رتی په‌روه‌رده له ئه‌ستۆ گرتوه.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی سبه‌ی راگه‌یاندووه: سه‌رقاڵی داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسایه‌كین بۆ په‌روه‌رده و فێربون، كه زۆر گشتگیر بێت، له روی رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و پێداچونه‌وه به پڕۆگرامه‌كانی خوێندن دیدو بۆچونی هه‌مو لایه‌نه‌كانمان وه‌رگرتوه و رای پسپۆڕانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تیشمان وه‌رگرتوه دیدێكی رونمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانین بۆ ئه‌م چوار ساڵه كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به بڕیاری دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ستیش وه‌زیری په‌روه‌رده وتی :"پێشتر وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و وه‌زیری په‌روه‌رده یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردبو له‌باره‌ی مامۆستایانی گرێبه‌سته‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر به هه‌میشه‌ییكردنی ئه‌و مامۆستایانه دا، پێشتر ئه‌و مامۆستایانه موچه‌یه‌كیان مانگانه‌یان هه‌بو، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئیمتیازاتی مۆڵه‌ت و خوێندن و هه‌ندێك ئیمتیازانی دیكه بیانگرێته‌وه بڕیاری به هه‌میشه‌یی بونیان دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بێبه‌ش نه‌بن له‌و مافانه".
له‌باره‌ی داواكاریی مامۆستایانی وانه‌بێژیشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێن به گرێبه‌ست، ئالان حه‌مه سه‌عید وتی :"مامۆستایانی وانه‌بێژ كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و شانیان داوه‌ته به‌ر ئه‌و ئه‌ركه رۆژی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و نوێنه‌ره‌كانی ئه‌وانیش كۆده‌بینه‌وه".