یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا هۆشداری بە هەڵبژاردەی عیراق دەدات

13/11/2019 وەرزش

نەوا
یەكێتی تۆپی پێی عیراق ئاشكرایكرد، لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیاوە هۆشدارییان پێدراوە لە بەستنی كەمامە لەلایەن یاریزانی هەڵبژاردەی عیراقەوە پێش دەستپێكردنی یاریەكەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێراندا.
لەوبارەیەوە سەعد لەزهیری رێكخەری یەكێتی تۆپی پێی عیراق لە ئوردن بۆ رۆژنامەنوسان وتی "یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا هۆشداری داوەتە یەكێتیەكەمان لە بەستنی كەمامە لەلایەن یاریزانانی هەڵبژاردەی عیراقەوە پێش دەستپێكردنی یاریەكەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێراندا".
وتیشی "یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا پێی وایە ئەو بابەتە سیاسییەو نابێت بخزێنرێتە تۆپی پێوە، هەروەها رێگری لە بەرزكردنەوەی هەر وێنە و دروشمێكی سیاسی دەكرێت لەناو هاندەراندا".
بڕیارە لەچوارچێوەی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2020 و جامی نەتەوەكانی ئاسیا 2023، كاتژمێر 5ی ئێوارەی سبەینێ (پێنجشەممە) هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و ئێران لەیاریگای عەممانی نێودەوڵەتی بەیەك بگەن، بەستنی كەمامەش لەلایەن یاریزانانی عیراقەوە وەك پشتگیرییەكە بۆ خۆپیشاندەران لەشاری بەغداو پارێزگاكانی دیكە، كە ماوەی نزیكەی مانگێك و 14 رۆژە لەسەر شەقامەكانن و ناڕەزایی دەردەبڕن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group