نه‌وا
مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له كۆبانێ راگه‌یاند، به‌ڵام دوپاتیكرده‌وه هێشتا هاوبه‌شی هه‌سه‌ده-ن و به‌رده‌وام ده‌بن له یارمه‌تیدانیان. وتیشی "600 سه‌ربازی ئه‌مریكی له سوریادا ده‌مێننه‌وه".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام كشانه‌وه‌كه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كی پێده‌چێت.
ئیسپه‌ر وتی، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له كۆبانێ له‌چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌یان و گۆڕینی شوێنه‌كانیان له سوریا دێت، كه به‌وته‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ژماره‌ی هێزه‌كانیان له هه‌زار سه‌ربازه‌وه بۆ 600 سه‌رباز كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا دوپاتیشی كرده‌وه، له پشتگیریكردن و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) به‌رده‌وامن و به هاوبه‌شی خۆیانی ده‌زانن.
ئیسپه‌ر باسی له گرژییه‌كانی نێوان توركیا و ناتۆ كرد و وتی "ئه‌نقه‌ره هه‌ڵخلیسكاوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانی ناتۆ و ده‌مانه‌وێت بێته‌وه ناوه‌وه".