نه‌وا
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا بۆ به‌غدا باسیان له‌سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كردووه و ئومێدیان هه‌یه پرسی ناردنی بودجه به قازانجی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
مسته‌فا سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم رۆژی پێنجشه‌ممه له میانی كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له سلێمانی، رایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق باسیان له سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كردووه و هه‌وڵده‌ده‌ن رێگه چاره بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و عیراق پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت".
له‌باره‌ی پرسی ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی نوێ‌دا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "پرسی ناردنی بودجه بۆ خه‌ڵكی كوردستان پرسێكی گرنگه و به‌هیواین به‌سودی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، روونیشیكرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌و ئومێدیان به چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له كێشه‌كان هه‌یه".