نه‌وا
به‌پێی ئاماری رێكخراوێكی تایبه‌ت به پرسه‌كانی مافی مرۆڤ، له خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی ئێران‌دا، ته‌نها له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 21 كه‌س كوژراون و زیاتر له 140 كه‌سیش برینداربون، كه به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان بونه‌ته قوربانی.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 21 كه‌س كوژراون، ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون، به‌شێوه‌یه‌ك كه له شاری جوانڕۆ زۆرترین قوربانی هه‌بوه و 14 كه‌س كوژراون و زیاتر له 50 برینداریش هه‌ن، له مه‌ریوانیش 6 كه‌س به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه كوژراون و 50 كه‌سیش برینداربون، له شاری سنه كه‌سێك كوژراوه و 25 بریندار هه‌ن، له كرماشانیش 15 كه‌س برینداربون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ ده‌شڵێت، ئه‌و قوربانییانه به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان پێكراون.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی ژماره‌ی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانی بڵاونه‌كردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له تارانی پایته‌خت و له شاره‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه.