نه‌وا-كاروان مه‌حمود
باس له‌وه‌ده‌كرێت په‌رله‌مانی كوردستان بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به گفتوگۆ كردووه‌و ئه‌ندامێكی لیژنه یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستانیش ره‌تیده‌كاته‌وه به‌یه‌ك وشه‌ش له‌ناو لیژنه‌ی یاسایی باس له ده‌ستور كرابێت و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ده‌بێت له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌ستور بنوسرێته‌وه‌و راپرسی له‌سه‌ر بكرێت".
روپاك ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی و ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، به‌یه‌ك وشه‌ش باسی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورو پرسی ده‌ستور نه‌كراوه له لیژنه‌ی یاسایی نه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرابێت، به‌ڵام ئێمه ئاگادار نین ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كردبێت چونكه ئه‌وان له رابردوو سه‌ردانی لایه‌نه‌كانیان كردووه.
سه‌باره‌ت به‌گرنگی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "پرسی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور پرسێكی گرنگه‌و ده‌بێت له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌ستور بنوسرێته‌وه‌و راپرسی له‌سه‌ر بكرێت چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ستور نه‌بێت دامه‌زراوه‌كان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوری كاری خۆیان بكه‌ن به‌ڵام بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه تائێستا له ناو لیژنه‌ی یاسایی هیچی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه نه‌وتراوه".