وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یاسای پاراستنی مافی منداڵان رێكده‌خاته‌وه
19/11/2019
نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له داهاتودا كار بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یاسای مافی پاراستنی منداڵان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ 19-11-2019 كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، وه‌ك وه‌زاره‌ت هه‌وڵده‌ده‌ن یاسای پاراستنی مافی منداڵان رێكبخه‌نه‌وه به‌جۆرێك بتوانرێت مافه‌كانیان پارێزراو بكات، هه‌وڵیشده‌ده‌ن له‌رێگه‌ی شاره‌زایانی مافی منداڵانه‌وه، به یاساكه‌دا بچنه‌وه.
وتیشی "به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتودا پرۆژه‌كه ئاماده‌ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌م كابینه‌یه‌دا كار له‌سه‌ر پاراستنی مافی منداڵان بكه‌ین و ئه‌و كارانه قهدهغهبكهین، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا منداڵ به‌كارهێنراوه بۆ ده‌ستكه‌وتی مادیی خاوهنكاران".
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رونیشیكرده‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی كاركردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ ده‌وه‌ستنه‌وه، له رێگه‌ی ئه‌و یاسایهشهوه حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابهنددهكهن، كه كۆتایی به كاركردنی منداڵان بهێنرێت، پشت به شاره‌زایان و چالاكوانانی بواره‌كانی منداڵانیش ده‌به‌ستن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی یاساكه.