نه‌وا
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، كه پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستی پێكردووه و تائێستاش توانراوه گه‌نده‌ڵی به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رز كه‌م بكرێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی دیبهیتێكیدا له چوارچێوه‌ی دیداری ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حكوومه‌تداریی باش كلیلی سه‌ركه‌وتنه، كه حكومهتدارییهكی باش بكرێت، خه‌ڵكی دڵخۆش ده‌بن.
ڕوونیشی كرده‌وه كاتێك كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرتووه، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت حكوومه‌ت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات و ”بۆ ئه‌وه نه‌هاتووین ئایدۆلۆجیا به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنین، به‌ڵكوو خزمه‌تیان ده‌كه‌ین“.
هاوكات ئاشكرای كرد: ”ده‌بێت چاكسازی بكرێت، ده‌ستمان پێكردووه. توانیومانه گه‌نده‌ڵی به ڕاده‌یه‌كی به‌رز كه‌م بكه‌ینه‌وه. هه‌ندێك گه‌شه هه‌یه. خه‌ڵكی ده‌بینن كه حكوومه‌ت گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت “.