نه‌وا
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه، به ماوه‌یه‌كی كه‌م باوكیشی گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌سوكاره‌كه‌شی باس لهوهدهكهن دوای بیستنی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌ی جه‌ڵده لێیداوه.
عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له گوندی گرده‌گۆزینه‌ی كه‌لار به هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، باوكیشی كه له دایكبووی 1968ه جه‌ڵده لێیداوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌ك پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه، ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه باس لهوهدهكهن ئه‌و كوڕه گه‌نجه خۆی كوشتووه و باوكیشی، كه نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه و كه‌مئه‌ندام بووه به هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌ی باری ته‌ندروستی تێكچووه و پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی سپاردووه.