نه‌وا
وته‌بێژی حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دڵنیایی ده‌دات و گه‌شبینیشه به‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن.
له لێدوانێكدا جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: "حكومه‌ت پابه‌نده به‌وه‌ی موچه له كاتی خۆی و به بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، وته‌بێژی حكوومه‌ت رایگه‌یاند: "گفتوگۆكان له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه‌ده‌چن و پێمان وایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌گه‌ینه رێككه‌وتنێكی دادپه‌روه‌رانه. هه‌ردوولا نیازی باشیان بۆ رێككه‌وتن هه‌یه".
دووپاتیكرده‌وه كه ده‌بێت بودجه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانی عێراق و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بچه‌سپێت.