وێنەیەكی دزەپێكراو براوەی باڵۆن دۆر ئاشكرادەكات

21/11/2019 وەرزش

نەوا
وێنەیەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوەو تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، كە ئەنجامی براوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین (باڵۆن دۆر)ە و بەپێی وێنەكەش كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی بەزۆرینەی دەنگ براوەی خەڵاتەكەیە.
سەرچاوەكانی هەواڵی جیهانی بڵاویانكردوەتەوە، بەپێی ئەو وێنەیەی بڵاوكراوەتەوە كریستیانۆ رۆناڵدی ئەستێرەی یوڤانتۆس 578 دەنگی بەدەستهێناوەو بوەتە براوەی خەڵاتەكە، كە ساڵانە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی دابەشی دەكات.
بەدوای ئەویشدا ڤێرجل ڤان دیك یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دێت بە كۆكردنەوەی 570 دەنگ، هەروەها لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 499 دەنگ لە پلەی سێیەمدایە.
هەروەها پلەی چوارەم بە 322 دەنگ بۆ سادیۆ مانی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ و پێنجەمیش بۆ محەمەد سەڵاح ئەستێرەی هەمان یانەیە بەكۆكردنەوەی 207 دەنگ، بەدوای ئەوانیشدا هەریەكە لە بێرناردۆ سیلڤا لە مانچستەر سیتی ئینگلیزی، ئەلیسۆن بیكەر لە لیڤەرپوڵ، هیۆنگ مین سۆن لە تۆتنهام و فرانكی دی یۆنگی بەرشەلۆنە دێن.
بڕیارە رۆژی 2-12-2019 ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكە لەشاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەنجامبدرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group