نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت، تا ئه‌و كاته‌ی وڵاتانی تر له سوریا نه‌كشێنه‌وه سوپاكه‌یان له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ئیستانبوڵ، كه حزبی ده‌سه‌ڵاتداره وتی: "له سوریا ناكشێینه‌وه، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه گه‌لی سوریا به سوپاسه‌وه داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌مان لێ بكات".
باسی له‌وه‌شكرد: "هێزه‌كانی توركیا له سوریا له‌سه‌ر داوای گه‌لی ئه‌و وڵاته و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌یه، كه له ساڵی 1998 له نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزا كراوه".
جه‌ختیشی كرده‌وه: "هێزه‌كانی توركیا كاتێك له سوریا ده‌كشێنه‌وه، كه وڵاتانی دیكه‌ش خاكی ئه‌و وڵاته جێده‌هێڵن".
له‌ساڵی 2016ه‌وه به سێ قۆناغ سوپای توركیا هێزه‌كانی بردوه‌ته ناوخاكی سوریا و ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرتووه و كه زۆربه‌یان كورنشینن و تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه له هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و ناوچه كوردیانه‌یه.