نه‌وا
به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێك له كارگه‌یه‌كی هیندستان به‌لانی كه‌مه‌وه 43 كرێكار بونه قوربانى و ژماره‌یه‌كیش رزگاركران.
پۆلیسى هیندستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، كاتژمێر 5ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێك له كارگه‌یه‌كی ناوچه‌ى ئاناج ماندى له نیوده‌لهى پایته‌خت كه‌وتوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌كى زۆر كرێكارى تێدابوه و له‌كاتى خه‌ودا بون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه به‌لانی كه‌مه‌وه 43 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و پاشان تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردوه.
بەرپرسانی ئاگركوژێنەوەی نیودەلهی-یش رایانگەیاند، توانیویانە زیاتر لە 50 كەس لەنێو كارگەكەدا رزگار بكەن.
رونیشیانكردەوە، باڵەخانەی كارگەكە لە چوار یاخود پێنج نهۆم پێكدێت و ئاگرەكەش كۆنترۆڵكراوە، بەڵام گەڕان و پشكنین بۆ كرێكاری دیكە لە باڵەخانەكەدا بەردەوام بوە و هەشت كەسی دیكەش رزگاركراون، كە كۆی گشتی رزگاربوان دەگاتە 58 كرێكار.