لە پێنجوێن گردبونەوە دژی كەمی كارەبا دەستیپێكرد

09/12/2019

نەوا
كەمبوونەوەی دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی، هاووڵاتیانی قەزای پێنجوێنی توڕەكردوە و بەیانی ئەمڕۆ بەشێكیان رێگای سەرەكی هاتوچۆیان داخست و پاشان گردبونەوەیان دەستپێكرد.
بەگوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی رادیۆ نەوا لە پێنجوێن، ماوەی چەند رۆژێكە 15 بۆ 16 كاتژمێر پێدانی كارەبا لە قەزاكەدا كەمبۆتەوە، ئەوەش توڕەیی و ناڕەزایی خەڵكی لێكەوتوەتەوە و داوا دەكەن ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت، لەكاتێكدا هیچ مۆلیدەیەكی ئەهلی لە سنورەكەدا نییە.
لەگەڵ كەمبونەوەی كارەبای نیشتمانی لە پێنجوێن، هاووڵاتیان داوا دەكەن لەگەڵ ئەو وەرزی سەرمایەی دەستیپێكردوە، نەوتیان بەسەردا دابەش بكرێت، بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیشیان لەسەر شەقامی سەرەكی قەزاكە چادرگەیان هەڵداوە و گردبونەوەیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group