پۆلیسی گەرمیان زانیاری لەبارەی كوشتنی ژن و مێردێك دەدات

09/12/2019

نەوا
لە قەزای كفری كارمەندێكی پۆلیس براو براژنەكەی خۆی دەكوژێت و دواتر بەبڕیاری دادوەر بكوژەكە دەستگیردەكرێت، بەپێی زانیاریەكانی پۆلیسیش كێشەكە كۆمەڵایەتی بوە.
لەوبارەیەوە موقەدەم عەلی جەمال قدوری بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ (دووشەمە) لەقەزای كفری كەسێك برایەكی و براژنەكەی دەكوژێت، كە لەدایكبوی ساڵانی 1995 و 1992ن.
رونیشیكردوەتەوە، تۆمەتبارەكە كارمەندی بنكەی پۆلیسی كفریە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 بەندكراوە، دەستبەسەر چەكەكەشیدا گیراوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەداوە، لەئێستادا تەرمەكان بەمەبەستی پشكنین رەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە، پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆكاری روداوەكە دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوەو بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش روداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group