نه‌وا-لاڤه كورده
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سیمینارێكی له‌باره‌ی ماسته‌رپلانی هه‌ورامان رێكخست و بڕیاردرا تایبه‌تمه‌ندیی شوناس و كه‌له‌پوری ته‌لارسازیی ناوچه‌كه بپارێزرێت .
له‌وباره‌یه‌وه زانا حه‌مه شه‌ریف سه‌رۆكی شاره‌وانی بیاره له‌میانی به‌شداری به‌رنامه‌ی شه‌قام-ی رادیۆ نه‌وا وتی "ناوچه‌ی هه‌ورامان به تایبه‌ت ته‌وێڵه‌و بیاره چه‌ند گیروگرفتێكی تایبه‌تی هه‌بوو له روی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان یاخود وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار تایبه‌ت به نه‌خشه‌سازی، كه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌ی ئێمه ناگونجێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی شاخاویه بۆیه به راپۆرتێك هه‌ردوو شاره‌وانی ته‌وێڵه و بیاره گرفته‌كانمان خسته‌ڕو".
وتیشی "ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ بیاره ته‌رخان ده‌كرێت كه به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان بوه، كه‌مه و داوامانكردوه بودجه‌كه زیاد بكرێت هه‌روه‌ها شاره‌وانی بیاره به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك خانوو دروست ده‌كات ئازاده له‌وه‌ی له ناوه‌وه‌ی خانووه‌كه به ویستی خۆی چی ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت روكاری ده‌ره‌وه‌ی به به‌ردی ناوچه‌كه بێت و ئه‌و به‌رده‌ش گرانتر ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر خه‌ڵك، بۆیه پێویسته هاوكاری بكرێن".