نه‌وا
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، پێده‌چێت هێشتا ده‌ستمان به گونجاوترین میكانیزم بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵكاران نه‌گه‌یشتبێت و تا ئێستاش دامه‌زراوه‌كان گیرۆده‌ی گه‌نده‌ڵین.
له‌میانی وتارێكدا له ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند "هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه خاڵی و دابڕاو نییه له بوون و كاریگه‌رییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان، هاوكات پێده‌چێت هێشتا ده‌ستمان به گونجاوترین میكانیزم بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵكاران نه‌گه‌یشتبێت، یان چه‌ك و ئامڕازهكانمان له ئاستی خواستدا نه‌بووبێت، بۆیه تائێستاش دامه‌زراوه‌كانمان گیرۆده‌ی گه‌نده‌ڵین، كه ئه‌ركی لێبڕاوانه‌ی خستوه‌ته‌سه‌ر هه‌مووان له ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانه‌وه تا ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕاگه‌یاندن و تاك و كۆمه‌ڵگه‌ش به گشتی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی یه‌كه‌می تێپهڕاندووهو چ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و چ حیزبه سیاسییه‌كانیش به‌ئاشكرا ڕایانگه‌یاندووه كه گه‌نده‌ڵی ڕۆچووه‌ته نێو جومگه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیشی گرتوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند، پێمان وایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری ئاڕاسته‌كردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت ئه‌ركی خۆی له به‌رجه‌سته‌كردنی دروشمی ڕاگه‌یه‌ندراوی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌پلان و ستراتیژ به‌جێبهێنێت".