نه‌وا
لیژنه‌كانی په‌یوه‌ست به كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌رگریی وڵاته‌كه رێككه‌وتن، به‌پێی بڕگه‌یه‌كی بودجه‌كه هێرشی سه‌ر ئێران پێویستی به گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس نابێت.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، لیژنه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌رگریی وڵاته‌كه‌یان رێككه‌وتوون.
بڕی بودجه‌ی خه‌مڵێنراو بۆ به‌رگری ئه‌مریكا 738 ملیار دۆلاره و پێویسته پێش كۆتاییهاتنی ساڵ تێپه‌ڕێنرێت.
به‌پێی بڕگه‌یه‌كی بودجه‌كه له ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ناچار نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنگرێس.
پێشتر دیموكراته‌كان كه زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان له كۆنگرێس به‌ده‌سته‌وه‌یه هه‌وڵیاندابوو رێگری له‌وه‌بكه‌ن، كه به بێ ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس حكومه‌ت هێرشی سه‌ربازی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پیران كه كۆماریه‌كان تیایدا باڵاده‌ستن، پڕۆژه‌یه‌كی دیموكراته‌كانی له‌و باره‌وه ره‌تكردبوه‌وه.