فاتی لە دەرگایەكی گەورەوە چوە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاوە

11/12/2019 وەرزش

نەوا
ئەنسو فاتی یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە، بەو گۆڵەی لە ئینتەر میلانی تۆماركرد، ناوی چووە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاوە وەكو لاوترین یاریزان لە خولەكەدا گۆڵ تۆماربكات.
شەوی رابردوو فاتی لە خولەكەی 85ی یاریی نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە چوە ناو یاریگا و دوای تەنها 2 خولەك گۆڵێكی بۆ بەرشە تۆماركرد، بەوەش بووە لاوترین یاریزان گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا تۆماربكات، بەوپێیەی فاتی لە تەمەنی 17 ساڵ و 40 رۆژیدا گۆڵەكەی تۆماركردوە.
پێشتر پیتەر ئۆڤۆری-كوایی غانی و یاریزانی یانەی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی ریكۆردەكەی بەناوەوە بوو، كاتێك لە تەمەنی 17 ساڵی و 195 رۆژیدا و لە ساڵی 1997 گۆڵی لە خولەكەدا تۆماركردبو.
فاتی لەبارەی گۆڵەكەیەوە دوای یارییەكە وتی "هەر ئێستا پێیان وتم ئەو گۆڵە مێژوویی بووە، بۆیە زۆر خۆشحاڵم بە گۆڵەكە و سەركەوتنەكە، هەستێكی خۆشە دوای ماوەیەكی كەم بە هاتنە ناوەوەت گۆڵ تۆماربكەیت".
فاتی دەشڵێت "دوای گۆڵەكەم یاریگاكە بەتەواوەتی بێدەنگ بوو".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group