نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسۆن دەكات

13/12/2019

نەوا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن، سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە دەكات بەبۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا. 
 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن كرد و رایگەیاند " ئەم سەركەو‌تنە گەورەیە و بەدەستهێنانی متمانەی گەلی بەریتانیا، نیشانەی بڕوا و پشتگیریی گەلەكەتانە لە سەركردایەتی و روانینی خۆتان و پارتەكەتان بۆ ئێستا و داهاتووی بەریتانیا.
راشیگەیاندووە، "ئێمە لە هەرێمی كوردستان بە رێز و پێزانینەوە لە هاوكاری و پشتگیرییەكانی بەریتانیا بۆ گەلی كوردستان دەڕوانین و بە پەرۆشەوە خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانمانین".
لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی بەریتانیا پارتی پارێزگاران بە سەركردایەتی بۆریس جۆنسۆن توانی 368 كورسی لە كۆی 650 كورسی مسۆگەر بكات، بەمەش دەتوانێت بە تەنها حكومەت پێكبهێنێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group