یەكێك لە بەناوبانگترین یاریزانەكانی سعودیە كۆچی دوایی كرد

07/01/2020 وەرزش

نەوا

بەهۆی ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ خەمیس عوێران یەكێك لە بەناوبانگترین یاریزانەكانی پێشوی هەڵبژاردەی سعودیە و یانەكانی هیلال و ئیتیحاد كۆچی دوایی كرد.
ساڵێك لەمەوبەر خەمیس عوێران بەهۆی نەخۆشییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری پزیشكیی شا فەهد كرا و نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجامدرا، بەڵام نەخۆشییەكە لێی دورنەكەوتەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.
عوێران لەنێوان ساڵانی 1994 بۆ 2004 یاری بۆ هەڵبژاردەی سعودیە كردوە و خاوەنی یەكێك لە گۆڵە بەناوبانگەكانی سعودیەیە لە مۆندیالی 1994 كاتێك لە هەڵبژاردەی بەلجیكای كرد.


ئەو یاریزانە لە نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2001 یاری بۆ یانەی هیلال كردوە، پاشان رووی لە یانەی ئیتیحاد كرد و تا ساڵی 2007 كاتی وازهێنانی لەوێ ماوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group