سەرۆكی هەرێم: ناخوازن عێراق ببێتە گۆڕەپانی جەنگ بۆ ئێران و ئەمەریكا

17/01/2020

نەوا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم دەڵێت، پەراوێزخستنی كورد و سونە لە لایەن شیعەكانەوە بەتایبەتی لە پرسی بڕیاری دەركردنی هێزە بیانیەكان پێچەوانەی دەستورە، دەشڵێت، چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كاریگەری لەسەر شەڕی دژ بە داعش دەبێت.
لە چاوپێكەتنێكی لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: بڕیاری شیعیەكانی عێراق بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا بەبێ تەوافق و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ كورد و سووننە كارێكی باش نییە و پێچەوانە دەستوورە.
راشیگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا بە بانگهێشتی عێراق لە ساڵی 2014 و بە راوێژ لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ جەنگی دژ بە داعش لێرەن. جێهێشتنیان كاریگەری لەسەر جەنگی دژ بە داعش دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی دووپاتكردەوە، ئەوان ناخوازن عێراق ببێتە گۆڕەپانی جەنگ بۆ ئێران و ئەمەریكا، بەهێزی پەیوەندی بەغدا لەگەڵ واشنتۆن و تاران بە گرنگ ناو دەبات. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group