نه‌وا
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی بڕیاردرا له ساڵی2020 كۆنگره ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت، لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره پێكھاتووه، راشیده‌گه‌یه‌نێت، كۆنگره‌ی ئه‌مجاره ده‌بێته كۆنگره‌یه‌كی نه‌وعی وخوێنی نوێ دێته ناو سه‌ركردایه‌تی پارتی.
عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، بڕیاردراوه ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، بۆیه لیژنه‌یه‌كی باڵا دروست كراوه بۆ دانانی ئالیه‌تی ئه‌نجامدانی كۆنگره، لیژنه‌كه‌ش له‌مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێكھاتووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین لیژنه‌ی تر دروست ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی وه‌رگیراوه و لیژنه‌كه دیاری ده‌كات كه‌ی كۆنگره ئه‌نجامبدرێت.
عه‌لی حوسێن جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه كۆنگره‌ی پارتی به‌پێی ھه‌لومه‌رجی ئێستا ده‌بێت و گۆرانكاری لهپهیره و پرۆگرامی پارتی ده‌كرێت، هاوكات به‌رچاویان روونتره بۆ ئێستای عێراق و ھه‌رێم و ناوچه‌كه‌ش و ھه‌وڵده‌ده‌ن كه كۆنگره‌ی ئه‌مجاره نه‌وعی بێت، راشیده‌گه‌ینێت، پارتی پێویستی به‌وه ھه‌یه كه كۆنگره‌كه له‌ئاستی قۆناغی ئێستا و ھهلومهرجهكهدا بێت.