نه‌وا
رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی باس له‌وه‌ده‌كات سامانی دوو هه‌زار سه‌رمایه‌داری جیهان هێنده‌ی كۆی سامانی زیاتر له 4 ملیار دانیشتووی زه‌ویه.
رێكخراوی ئۆكسفام كه رێكخراوێكی خێرخوازی نێوده‌وڵه‌تیه له نوێترین راپۆرتیدا رایگه‌یاندووه، دوو هه‌زار و 135 ملیاردێری جیهان سامانه‌كه‌یان یه‌كسانه به كۆی داهات و سامانی 4 ملیار و 600 ملیۆن كه‌س، كه ده‌كاته 60%ی دانیشتوانی زه‌وی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سامانی 22 ملیاردێری جیهان له سامانی سه‌رجه‌م ژنانی ئه‌فریقا زیاتره و رونیشیكردۆته‌وه، ملیاردێره‌كان له رێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی كاری خه‌ڵكانی ئاسایی به تایبه‌تی ژنان به خێرایی سامانه‌كه‌یان روو له وزیادبوون ده‌كات.
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه ساڵی رابردوو ژنان و كچان 12 ملیار كاتژمێر كاری بێ به‌رامبه‌ر و بێ موچه‌یان كردووه، كه به‌هاكه‌ی 10 ترلیۆن و 800 ملیار دۆلاره.
ئۆكسفام كه له سه‌روبه‌ندی كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس راپۆرته‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌ڕێژه‌ی 0.5% باجی ساڵانه‌ی سه‌ر سامانی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی جیهان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ زیاد بكرێت، ده‌توانرێت 117 ملیۆن هه‌لی كار بۆ بێكاران ده‌سته‌به‌ر بكرێت.