داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت وەڵامی دەرچوانی زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بداتەوە

21/01/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
دوای 50 رۆژ لە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، تائێستا ئەنجومەنی وەزیران هیچ وەڵامێكی دەرچوانی زانكۆ ئەهلییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی نەداوەتەوە.
بەمەبەستی ئاراستەكردنی داواكارییەكانیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر قبوڵكردنی بڕوانامەكانیان، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە دەرچوانی (زانكۆی ئیمام ئەعزەم، كۆلێژی قەلەم، زانكۆی نور، زانكۆی حەدبا و زانكۆی كتاب) لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبونەوە و لە بەیاننامەیەكدا، كە محەمەد سەباح وەك نوێنەری دەرچوان خوێندیەوە داوا دەكەن ئەنجومەنی وەزیران رێگەنەدات هیچ كەس‌ێك بە میزاجی شەخسی بڕیاربدات.
ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیانە:


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group