نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌هۆكارێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو، ئه‌مڕۆ 21-1-2020 له شاری هه‌ولێر ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به 30 گوللـه برینداركرا، ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر له‌ژێر چاودێریی چڕدایه.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، بۆ رادیۆ نه‌وا وتیشی "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر روداوه‌كه رویداوه، به‌ڵام تا پشكنینی روداوه‌كه نه‌گه‌ڕێته‌وه نازانین چۆن بوه و چۆن ئه‌نجامدراوه".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه، به‌پێی پره‌نسیپی سه‌ربازی، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت یه‌كه‌ی سه‌ربازی، كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی تێدابووه، لیژنه‌یه‌ك كه پێی ده‌ڵێین ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی روداو، پێكده‌هێنێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دواتر بۆ هۆبه‌ی یاسایی.
باسی له‌وه‌شكرد ئه‌وه هۆبه‌ی یاساییه ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌دات و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌خات و كاردانه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجامده‌دات، بۆیه له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی روداوه‌كه ده‌كه‌ین.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی موقه‌ده‌مه به‌ناوی (سه‌لام ڕه‌زا) له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتییه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.