نه‌وا-كاروان مه‌حمود
بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت: "گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت".
خه‌دیجه عومه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، بڕیاره له دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت.
خه‌دیجه عومه‌ر ره‌تیشیكرده‌وه هیچ په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت و وتی: "ره‌نگه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانانه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا گفتوگۆ بكرێت، كه‌واته ئه‌و شانده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كرێت كه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه".