نمایشكارێك بەبێ قۆڵ دەیەوێت ببێتە شاجوانی وڵاتەكەی

25/01/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
ئانا گابرێلا مۆلینا نمایشكاری جلوبەرگی مەكسیكی، كە هەردوو دەستەكانی نییە دەیەوێت تەحەدای سەرجەم تێگەیشتنەكانی جوانی بكات و ببێتە شاجوانی وڵاتەكەی.
ئانا نمایشكارێكی مەكسیكییە و هەر لەمنداڵیەوە بەبێ‌ قۆڵەكانی لەدایكبوە و كێشەی لەگەشەكردنی قۆڵ و دەستیدا بۆ دروستبوە، بەڵام ئێستا دەیەوێت ببێتە براوەی شاجوانی ویلایەتی فیراكرۆز، كە شوێنی لەدایكبونیەتی.
ئەو نمایشكارە تەمەن 24 ساڵە دەڵێت "قبوڵكردنی بارودۆخەكەی لەلایەن كەسانی ترەوە كارێكی قورس بوو، بەڵام دەمەوێت ببمە نمونەیەكی بەرز بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، كە توانیویەتی بەسەر هەموو ئەو كۆسپانەدا سەربكەوێت، كە هاتونەتە رێم".
ئانا، كە خاوەنی بڕوانامەی بەكالیۆریۆسە لە زانستی دەرونیدا رونیشیكردوەتەوە، نەبونی قۆڵەكانی رێگری لێنەكردوە لەوەی بتوانێت نان بخوات و مۆبایل بەكاربهێنێت یان بنوسێت، چونكە ئەو كارانە لە رێگەی قاچەكانیەوە دەكات.
بڕیارە ئانا لە مانگی 3ی ئەمساڵدا لە پێشبڕكێی شاجوانی ویلایەتەكەی بەشداربێت، كە 8 ملیۆن كەسی تێدا دەژی، ئەگەر لەو پێشبڕكێیەدا براوە بێت، ئەوا بۆ پێشبڕكێی شاجوانی مەكسیك سەردەكەوێت.
سەبارەت بە بەشداریكردنی لە پێشبڕكێكەدا، ئانا باسی لەوەكردوە، وەك هەر كەسێی ئاسایی بەهەموو تاقیكردنەوەكاندا وەك هەموان تێدەپەڕێت، چونكە هەر بەو شێوەیە ژیاوم، بەلای منەوە كەموكوڕیەكەم رێگری نییە، بەڵكو بە پێچەوانەوە.
ئانا پێشتر براوەی شاجوانی شاری نانچیتاڵی ویلایەتەكەی بوە و لەئێستادا سەرقاڵی وتنەوەی وانەی هاندانە و كاری نمایشی جلوبەرگیش دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group