نه‌وا
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌می غاز له پارێزگاكه بوونی نیه و هاوكات دوو دوكانی غاز فرۆشتنیش داده‌خرێن .
له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی قائیمقامییه‌تی راگه‌یاندوه، هیچ گرفتێكی غاز و كێشه له بڕو نرخی غازی ماڵان دروست نه‌بوه و نرخه‌كه‌ی هه‌ر حه‌وت هه‌زار و 500 دیناره، هه‌ر هاووڵاتیه‌كیش له كاتی بونی هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له هه‌ر كارگه‌یه‌ك هه‌ر وه‌كیلێكی فرۆشتنی غاز پابه‌ند نه‌بون به نرخه‌كانه‌وه، راسته‌وخۆ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له رێگه‌ی ژماره مۆبایله‌كانه‌وه ئاگادار بكه‌نه‌وه".
راشیگه‌یاند، به‌هۆی فرۆشتنی زیاتری غاز به‌و نرخه‌ی بۆ دیاریكراوه دوكانێكی غاز فرۆشتن له گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی داخرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌لایه‌ن قائیمقامی سلێمانییه‌وه ته‌واوی لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسپێردراون سه‌ردانی دوكانی غاز فرۆشه‌كان بكرێت، هه‌ر دوكانێك غاز بشارێته‌وه یاخود به‌گران بیفرۆشێت دوكانه‌كه‌ی داده‌خرێت و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر.
هاوكات راگه‌یاندنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی شاردنه‌وه‌و نه‌فرۆشتنی غازی ماڵان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به هاوكاری ئاسایشی ئابوری له ناوبازاڕی گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار دوكانی غاز فرۆشێك داده‌خات.