نه‌وا - رۆژیار سیروان - سلێمانی
چه‌ند سزادراوێكی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی، كه به‌یاسای تیرۆر سزادراون، مانگیان له‌خواردن گرتوه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك 15 ساڵ حكوم بدرێت ئه‌وا 12 ساڵی له‌ناو زیندان ته‌واو ده‌كات.
به‌دریه ئیسماعیل بریارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له‌مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان سه‌ردانی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانیان كرد، 5 سزادراو له‌رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌وه مانیان له‌خواردن گرتوه، دواتر دوو كه‌سیان شكاندویانه، به‌ڵام سێ كه‌سه‌كه‌ی تریان بارودۆخیان خراپه و پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه.
وتیشی، سزادراوه‌كان به‌پێی ماده‌ی تیرۆر سزادراون، به‌ڵام داعش نین و به‌پێی یاسایه‌ك (ئیفراجی شه‌رت)یان بۆ هه‌ژمار بكرێت ده‌توانن ئازاد بكرێن به‌پێی مه‌رج، واته هه‌ر كه‌سێك 15 ساڵ حكوم بدرێت ئه‌وا 12 ساڵی له‌ناو زیندان ته‌واو ده‌كات و ئه‌و سێ ساڵه‌ی تر به مه‌رج ئازاد ده‌كرێت و له‌ده‌ره‌وه زیندانیه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات و له‌ژێر چاودێری ئه‌منی ده‌بێت و توانای گه‌شتكردنی نابێت، بۆ جێگۆڕكێ له‌هه‌ر شوێنێك ده‌بێت لایه‌نی ئه‌منی ئاگادار بكاته‌وه، بۆیه ئه‌م سزادراوانه 9 مانگ به‌سه‌ر واده‌ی یاسایی خۆیان تێپه‌ریوه‌و به‌ڵام تا ئێستا ئازاد نه‌كراون.
باسی له‌وه‌شكرد، ئازادكردنیان مافێكی یاسایی خۆیانه‌و هه‌ندێك حاڵه‌ت و بڕگه‌و مادده هه‌یه پێویسته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام تائێستا به بیانوی ئارامی و تێكنه‌دانی ژینگه‌ی هه‌رێم ئازادكردنیان دواخراوه، هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی سزادراوه‌كانى وه‌ك یاداشتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، چونكه ره‌وشی ته‌ندروستییان ناجێگیره.