نه‌وا
له‌لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه به چه‌كی كلاشینكۆف ته‌قه له ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، شه‌وی یه‌كشه‌ممه 26-1-2020 له‌لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه كه ماتوڕسكیلێكیان پێبوه، ته‌قه له ماڵی په‌روێز نیاز ئه‌سكه‌نده‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه كرا.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، كه ته‌قه‌كان به چه‌كی كڵاشینكۆف كراوه‌و چه‌ند گولله‌یه‌ك دراوه به ماڵه‌كه‌یه‌وه‌و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه.